Şoreş a Rojava li Sûriye ji cîhanê re nişan da ku Rojhelatek Navin a nû û demokratik mumkin e. Gelekî kû di domahîya dîrok a xwe de hatiye bindest kirin û mafen wî hatine zevt kirin ra dibe u alternatifekî azad u demokratik diafirîne. Projeya Medya ya Rojava dixwaze kû dengê wê gele bide bihisandin. Hûn ji dikarin alikarê wê projeyê bin... (Ew sîte di dema pêş de wê bê nujen kirin.)



شۆڕشی سووریا دەرفەتێکی بە کوردانی ڕۆژئاوا دا، تا بە جیهان نیشان بدەن کە خوڵقاندنی ڕۆژهەڵاتی ناوڤینێکی جیاواز مومکینە. گەلێکی پەراوێزخراو، بێ بەش و سەرکوتکراو، هێدی هێدی خەریکە هەنگاوگەلێک هەڵدێنێ کە لە ماوەیەکی کورتدا سەرنجی گەلێک چاودێر، ڕۆژنامەنووس و ناوەندی میدیایی جیهانی بەلای خۆی ڕاکێشاوە. سەرەڕای ئەوەش، ئێمە پێمان وایە کە شۆڕشی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان، گەلێک چیرۆک و لایەنی نەگوتراو و نەبیسراوی بۆ جیهان پێیە. هەر بەم هۆیە، ئێمە ماوەیەکە سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکین تا بەڵکوو بتوانین بەشێک لە دەنگی ئەو شۆڕشە بە گوێی دنیا بگەیەنین. پڕۆژەی میدیایی ڕۆژئاوا بە دابینکردنی هەندێک کەرەستەی پێویست وەک کامێرا، کامپیوتێر و هەروەها خولی ڕاهێنان، هەوڵ دەدات بوار بۆ خوڵقاندنی بەرهەمی میدیایی، بەتایبەت بەڵگەفیلم و وێنە خۆش بکات. ئامانجی سەرەکیی پڕۆژەکە، ڕاهێنانی گرووپێک لە گەنجانی ڕۆژئاوایە، کە چیرۆکی شۆڕش و ژیانی ڕۆژانە لە کوردستان، لە ڕوانگەی خۆیانەوە تۆمار بکەن و تیشک بخەنە سەر هەموو لایەنە نەبینراوەکانی ژیان، شۆڕش و بەرخۆدان لەو جوگرافیایە. بەرهەمە میدیاییەکان، لە دووهەم هەنگاودا لە ئاستی جیهانیدا بڵاودەکرێنەوە تا بەم شێوە، وریاییەکی زیاتر سەبارەت بە ڕۆژئاوای کوردستان و شۆڕشەکەی دروست بێت. "پڕۆژەی میدیایی ڕۆژئاوا"، بۆ دابینکردنی کەلوپەلی پێویست، دەست بە کۆکردنەوەی یارمەتی خۆبەخشانە لە ڕێگەی ئینتێرنێتەوە دەکات. ماڵپەڕێک بۆ ئەو مەبەستە دامەزراوە کە لۆگۆکەی لە لای چەپ دەبیندری. بە کلیک کردن لە سەرئەو لۆگۆیە دەتوانن سەردانی حەو ماڵپەرە بکەن و یارمەتیەکانی خۆتان لە وێ پیشکەش بکەن. بە زووترین کات، زانیاری وردتر سەبارەت بە ئامانجی پڕۆژەکە، بەڕێوەبەرانی و هەروەها چۆنیەتی سەرفکردنی پارەکۆکراوەکە بۆ پڕۆژەکە بڵاودەکرێتەوە